پەیام – ماڵپەڕێکی سیاسی و هەواڵی

هه‌ڕه‌شه‌ی له‌ سێداره‌دانی ١٣ قوتابی ئه‌شكه‌نجه‌ دراو له‌ لایه‌ن مامۆستاكه‌یانه‌وه‌

به‌ پێی وێنانه‌ی به‌ ده‌ستمان گه‌یشتوو، ئه‌و مامۆستایه‌ كه‌ ١٣ قوتابی له‌ گوندی كه‌رجۆی شاری سنه‌ ئه‌شكه‌نجه‌ دابوو، هه‌ڕه‌شه‌ی ئێعدامی له‌ قوتابیان كردووه‌.

بە وتەی خوێندکارانی قوتابخانەی قەڵەمچی گوندی کەرجۆ سەر بە شاری سنە، مامۆستاکەیان دوای ئەشکەنجەی منداڵان،هەڕەشەی لێ کردوون کە ئەگەر ئەو کرده‌وه‌ی بۆ بنه‌ماڵه‌كانیان ئاشكرا بكرێن، دۆسیەیان بۆ ساز دەکات و بە پێی ئەو دۆسیەیە سزای سێدارەیان بۆ دەردەچێ و ئەو سزایە لە تەمەنی ١٨ساڵیدا جێبەجێ دەکرێ. ئەو مامۆستایه ڕۆژانی پێشوو دوای ون کردنی ئامێری شەحنی تەلەفۆنەکەی، قوتابیەکانی بە تۆمەتی هەڵگرتنی ئەشکەنجە كردبوو و لە ئەنجامدا یەکێک لە قوتابییەکان بە هۆی سەختی برینەکەی بۆ نەخۆشخانە گواسترابۆوە.

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *