102

ڕێكخراوی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی ڕۆژی شه‌ممه ١٦ی خاكه‌لێوه له به‌یاننامه‌یه‌كدا سه‌باره‌ت به جێبه‌جێكردنی حوكمی بڕینه‌وه‌ی په‌نجه‌ی سێ به‌ندكراوی ڕاگیراو له زیندانی ورمێ هۆشداری به به‌رپرسانی قه‌زایی كۆماری ئیسلامی دا.
له به‌یاننامه‌ی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی دا هاتووه، حوكمی بڕینه‌وه‌ی په‌نجه‌ی هادی ڕۆسته‌می، مێهدی شه‌ریفیان و مێهدی شاهیوه‌ند سزایه‌كی بێ ڕه‌حمانه، بنپێ كردنی مافی مرۆڤ و نیشانه‌ی مامه‌ڵه‌ی جیاوازی ده‌زگای قه‌زایی كۆماری ئیسلامی له‌گه‌ڵ تۆمه‌تبارانی تاوانی دزییه. ئه‌و ڕێكخراوه‌یه هه‌وره‌ها ئاماژه‌ی به ڕه‌وه‌ندی دادڕه‌سی نادادپه‌روه‌رانه و وه‌رگرتنی ئێعترافی ئیجباری له‌و سێ به‌ندكراوه له ژێر ئه‌شكه‌نجه دا كردووه و خوازیاری هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی حوكمه‌كان و ئازادییان بوو.