Payaam.net

هێرشی ئاسمانی ئامریکا بۆ سەر دوڕگەی خارک

بەپێی دوایین هەواڵەکان، دوڕگەی خارک لە لایەن هێزەکانی ئەرتەشی ئامریکا بە توندترین شێوە کراوەتە ئامانج و زیانێکی زۆر بە هێزەکانی پاراستنی ئەو دوڕگەیە کەوتووە.

ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە “دۆناڵد ترامپ” سەرۆک کۆماری ئامریکا ڕایگەیاندووە کە ئەو دوڕگەیە بە هۆی هێرشەکانەوە بە تەواوی سیستەمە بەرگرییەکانی و هەروەها بنکە سەربازییەکانی لە ناوچوون و چیتر توانای پاراستنی خۆی نییە. هەروەها ناوبراو جەختی لە سەر ئەوە کردووەتەوە کە لە ئەگەری بەردەوامی هەڕەشەکان، ژێرخانە نەوتییەکانی ئەو دوڕگەیە دەکاتە ئامانج و پێویستە کۆماری ئیسلامی تەسلیم بێت.

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *