81
شه‌وی یه‌كشه‌مه ١٣ی جۆزه‌ردان، ئه‌رته‌شی ئیسڕائیل له ڕێگه‌ی هێرشی ئاسمانییه‌وه چه‌ند ناوچه‌ی له نزیك شاری حه‌له‌ب له باكووری سووریا كرده ئامانج و به‌وهۆیه‌وه چه‌ندین هێزی كۆماری ئیسلامی كوژران و بریندار بوون.
به‌پێی ڕاپۆرتی ڕوانگه‌ی مافی مرۆڤی سووریه، كارخانه‌یه‌كی به‌رهه‌مهێنانی مس له شارۆچكه‌ی حه‌یانی سه‌ر به شاری حه‌له‌ب و چه‌ند ناوچه‌ی دیكه كه هێزه‌كانی سه‌ر به كۆماری ئیسلامی تێدا جێگیر كرابوون كراوه‌ته ئامانج و به‌وهۆیه‌وه ١٢ كه‌س كوژراون و چه‌ندین كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.