پەیام – ماڵپەڕێکی سیاسی و هەواڵی

هێرشی ئاسمانی ئیسڕائیل بۆ سه‌ر بنكه‌ی هێزه‌كانی كۆماری ئیسلامی له‌ حه‌له‌ب

شه‌وی یه‌كشه‌مه‌ ١٣ی جۆزه‌ردان، ئه‌رته‌شی ئیسڕائیل له‌ ڕێگه‌ی هێرشی ئاسمانییه‌وه‌ چه‌ند ناوچه‌ی له‌ نزیك شاری حه‌له‌ب له‌ باكووری سووریا كرده‌ ئامانج و به‌وهۆیه‌وه‌ چه‌ندین هێزی كۆماری ئیسلامی كوژران و بریندار بوون.

به‌پێی ڕاپۆرتی ڕوانگه‌ی مافی مرۆڤی سووریه‌، كارخانه‌یه‌كی به‌رهه‌مهێنانی مس له‌ شارۆچكه‌ی حه‌یانی سه‌ر به‌ شاری حه‌له‌ب و چه‌ند ناوچه‌ی دیكه‌ كه‌ هێزه‌كانی سه‌ر به‌ كۆماری ئیسلامی تێدا جێگیر كرابوون كراوه‌ته‌ ئامانج و به‌وهۆیه‌وه‌ ١٢ كه‌س كوژراون و چه‌ندین كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *