پەیام – ماڵپەڕێکی سیاسی و هەواڵی

هێرشی حووسییەکان بۆ سەر فڕۆکەخانەیەک لە عەرەبستانی سعوودی

 

بەپێی ڕاپۆرتەکان، حووسییەکانی یەمەن لە ڕێگەی مووشەک و درۆنەوە هێرشیان کردووەتە سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی مەلیک فەهد و چەند بنکەیەکی دیکە، کە بەهۆیەوە لانیکەم دوو کەس کوژراون.
لە ئەنجامی هێرشەکەدا بۆ سەر فڕۆکەخانەکە، کەسێک کوژراوە و هەشت کەسی دیکەش بریندار بوون. هاوکات کەسێکی دیکەش لە هێرشێکی درۆنیدا بۆ سەر کێڵگەیەکی نەوت لە ڕۆژهەڵاتی سعوودیە گیانی لەدەست دا. لە لایەکی دیکەوە، هاوپەیمانیی عەرەبی بە سەرۆکایەتیی سعوودیە ڕایگەیاندووە پێنج درۆنیان لە ئاسمانی ئەو وڵاتەدا خستووەتە خوارەوە.

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *