5

بەرپرسانی ئەبوزەبی ڕۆژی یەکشەممە ٢٧ی گوڵان، هەواڵی ڕوودانی ئاگرکەوتنەوەیەکیان بەهۆی هێرشی فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان بۆ سەر ژێنەراتۆرێکی کارەبا لە دەرەوەی سنووری وێستگەی ئەتۆمیی “بەرەکە” بڵاو کردەوە.
ئیمارات بەبێ ئاماژەدان بە سەرچاوەی هێرشەکە ڕایگەیاندووە کە ئاگرەکە کۆنترۆڵ کراوە و هیچ زیانێک بەم وێستگەیە نەگەیشتووە. بەپێی ڕوونکردنەوەی فەرمانگەی ڕاگەیاندنی ئەبوزەبی، ئەم ئاگرکەوتنەوەیە لە ژێنەراتۆرێکی کارەبای دەرەوەی ناوچەی دەوروبەری وێستگەکە ڕوویداوە و کاریگەریی مەترسیداری لەسەر سەلامەتیی سایتەکە نەبووە. شایانی باسە وێستگەی ئەتۆمیی بەرەکە لە ناوچەی زەفرەی ئیمارات، یەکەم وێستگەی ئەتۆمییە لە جیهانی عەرەبیدا.