پەیام – ماڵپەڕێکی سیاسی و هەواڵی

هێرشی درۆنی کۆماری ئیسلامی بۆسەر حیزبەکانی رۆژهەڵات لە سوورداش

بەیانی ئەمرۆ دووشەممە 16ی خەرمانان، کۆماری ئیسلامی بە سێ درۆنی ئینتیحاری هێرشی کردووەتە سەر شوێنی مانەوەی بنەماڵەکانی حیزبەکانی رۆژهەڵات لە سوورداش.

بە پێی دوایین زانیارییەکان، شوێنی مانەوەی بنەماڵەکانی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان لە سوورداش لە لایەن کۆماری ئیسلامییە بە ئامانج گیراوە و لە ئەنجامدا، کەمپەکە بەر ئاگرکەوتووە. شایانی باسە کە بە پێی ئامارەکان، لە سەرەتای دەستپێکی شەڕی نێوان ئەمریکا و کۆماری ئیسلامی، بنکەکانی ئەو حیزبە بە زیاتر لە 108 مووشەک و درۆن بەر پەڵاماری ڕژیمی کۆماری ئیسلامی کەوتووە.

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *