10

بەیانی ئەمرۆ دووشەممە 06ی ڕەزبەر، جارێکی تر بنکە و بارەگاکانی حیزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان کەوتنە بەر پەڵاماری رژیمی کۆماری ئیسلامی.
بە پێی دوایین زانیارییەکان، کاتژمێر 1:40 بەیانی کەمپی نیشتەجێ بوونی بنەمالەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە کۆیە و لە ڕێگەی سێ درۆنەوە بە ئامانج گیراون. ڕاپۆرتەکان ئاماژەیان بەوە کردووە کە بە هێرشەکان هیچ زیانێکی گیانیان نەبووە، بەڵام زیانێکی زۆری ماددی بەر شوێنی نیشتەجێبوونیان کەوتووە. شایانی باسە کە لە ماوەی چەند مانگی ڕابردوودا ئەوە چەندمین جارەکە کۆماری ئیسلامی شوێنی غەیرە سەربازییەکان و شوێنی نیشتەجێ بوونی بنەمالەکانی حیزبەکانی رۆژهەڵاتی بە ئامانج گرتووە.