هێرشی سپای پاسداران بۆ سەر کەشتییە بازرگانییەکان لە تەنگەی هۆرموز

بەپێی ڕاپۆرتەکان، ڕۆژی هەینی ٤ی گۆڵان، هێزەکانی سەر بە سپای پاسداران بە بەکارهێنانی بەلەمی خێرا هێرشیان کردووەتە سەر لانیکەم سێ کەشتی کانتینەری لە تەنگەی هۆرموز.

بەپێی زانیارییەکان، یەکێک لە کەشتییەکان بە ئاڵای لیبیریاوە لە نزیک کەنارەکانی عومان کەوتووەتە بەر تەقەی ڕاکێت و زیانی پێگەیشتووە. کەشتییەکی تر بە ئاڵای پاناما بە ئامانج گیراوە بەڵام زیانێکی پێ نەگەیشتووە و سەرنشینەکانی تەندروستن. لە ڕووداوێکی جیاوازدا، کەشتییەکی سێیەمیش لە نزیک ئاوەکانی ئێران کراوەتە ئامانج و ڕاگیراوە، بەڵام هێشتا هەواڵێک سەبارەت بە ئەگەری قوربانیانی ئەو ڕووداوە بڵاو نەکراوەتەوە. شایانی باسه ئەم ڕووداوە لە کاتێکدا ڕوویداوە کە گرژییەکان لە ناوچەکە پەرەیان سەندووە و ئاسایشی ڕێگای هاتوچۆی کەشتییەکان تووشی مەترسی بووە.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net