هێرشی لاینگەرە توندڕەوەکانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی بۆ سەر عەراقچی

ڕۆژی ڕابردوو، گرووپێک لە لایەنگەرە توندڕەوەکانی سەر بە دەسەڵات بە توندی هێرشیان کردە سەر “عەباس عێراقچی” وەزیری دەرەوەی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی و درووشمی توندیان دژی ناوبراو وتەوە.

بەپێی ئەو گرتە ڤیدیۆییانەی کە بڵاو کراونەتەوە، ژمارەیەک لەم هێزانەی حکوومەت بەوپەڕی تووڕەییەوە بەردەوام درووشمی بێشەرەف بێشەرەفیان دژی وەزیری دەرەوەی ڕژیم وتووەتەوە. ئەم دیمەنانە نیشاندەری ئەوەن کە درز و ناکۆکییەکانی نێو خودی باڵەکانی ڕژیم و لایەنگرانی دەسەڵات ڕۆژ بە ڕۆژ زیاتر دەردەکەون و بە ئاشکرا دەبینرێن. شایانی باسە کە ئەم هێرشە لە کاتێکدا ڕووی داوە کە پاش شکستە یەک لە دوای یەکەکانی کۆماری ئیسلامی و پاشەکشێ بەردەوامەکانی ئەم ڕژیمە، بەشێک لە لایەنگەرانی ڕژیم تووڕەیی خۆیان ئاراستەی کەسایەتییەکانی وەک عێراقچی دەکەن، نەک خامنەیی و پێکهاتەی سەرەکیی دەسەڵات.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net