13

شەوی ڕابردوو، وەزارەتی بەرگریی ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی ڕایگەیاند کە هێزەکانی بەرگریی ئاسمانی ئەو وڵاتە دوو موشەکی بالستیکی و سێ درۆنی ئینتحاری کۆماری ئیسلامییان لە ئاسمانی ئیماراتدا تێکشکاندووە.
بەپێی دوایین هەواڵەکان، لە ئەنجامی ئەو هێرشانەدا سێ هاووڵاتی بریندار بوون و زیان بە ژمارەیەک شوێنی مەدەنی گەیشتووە. وەزارەتی بەرگریی ئیمارات ئاماژەی بەوە کردووە کە لە مانگەکانی ڕابردوودا هێزەکانی بەرگریی ئاسمانی ئەو وڵاتە سەدان موشەکی بالستیکی، موشەکی کڕووز و هەزاران درۆنی ئینتحاری کۆماری ئیسلامییان تێکشکاندووە. لە هەمان کاتدا بەرپرسانی ئیمارات جەختیان لەسەر ئەوە کردووەتەوە کە لە بەرامبەر هەر هەڕەشەیەک دژ بە ئاسایش و سەقامگیریی ئەو وڵاتە، وەڵامێکی توند دەدەنەوە.