پەیام – ماڵپەڕێکی سیاسی و هەواڵی

هێرشی مووشەکی و دڕۆنییەکانی کۆماری ئیسلامی بۆ سەر بنکەکانی حیزبە کوردستانییەکان

شەوی چوارشەممە ١٠ی پووشپەڕ، کۆماری ئیسلامی بە بەکارهێنانی دڕۆنی ئینتحاری و مووشەک، چەندین بنکە و بارەگای حیزبە کوردستانییەکانی لە ناوچە سنوورییەکان و هەرێمی کوردستان کردە ئامانج.

لەم هێرشانەدا بنکەی دێگەڵەی حیزبی دێموکرات و ناوچە جیاوازەکانی دیکە کراونەتە ئامانجی پەلامارەکان. بەپێی ڕاپۆرتە گەیشتووەکان، لەو هێرشە دڕۆنییانەدا کەمپی دێگەڵە کە شوێنی نیشتەجێبوونی ژمارەیەک لە بنەماڵەکانی حیزبی دێموکراتە، بە توندی کرایە ئامانج و زیانی ماددی زۆری بەرکەوتووە. هاوکات لە ئاسمانی شاری هەولێریش مووشەکێکی بالیستیکی ئاراستەکراو لە لایەن سیستەمی بەرگرییەوە تێکشکێندراوە کە پێدەچێت ئامانجەکەی بنکەیەکی دیکەی حیزبی بووبێت.

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *