پەیام – ماڵپەڕێکی سیاسی و هەواڵی

هێرشی هێزه‌كانی سه‌ر به‌ حكومه‌تی نوێی سووریا بۆ سه‌ر ناوچه‌كانی ڕۆژئاوای كوردستان

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، به‌یانی ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ٢٠ی خه‌رمانان، هێزه‌كانی هه‌یئه‌تی ته‌حریری شام هێرشیان كردووه‌ته‌ سه‌رچه‌ند ناوچه‌یه‌كی سه‌ر شاری “تل حافر” و هێرشه‌كه‌یان تێكشكێندراوه‌.

به‌ پێی ڕاپۆرتی هێزه‌كانی سووریای دیمۆكراتیك، له‌ هێرشه‌كه‌ی ئه‌م هێزانه‌ بۆ سه‌ر ناوچه‌كانی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری ڕۆژئاوای كوردستان، زیانێك به‌ر هێزه‌كانی سووریای دیمۆكراتیك نەکەوتووه‌ و به‌ لانیكه‌م ٦ كه‌س له‌ چه‌ته‌كانی سه‌ر بە حكومه‌تی نوێ سووریا كوژراون و ١٦ كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *