4

ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٥ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، هێزه‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی به بێ به‌لگه‌ی قه‌زایی، هێرشیان كرده سه‌ر بازاڕی شاری زاهدان و پێنج هاووڵاتی ده‌ستبه‌سه‌ر كران.
به پێی ئه‌و وێنانه‌ی به ده‌ستمان گه‌یشتوون، هێزه‌كانی ڕژیم به كه‌ره‌سته‌یه‌كی سه‌ربازی زۆره‌وه هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر دوكاندارانی ئه‌و بازاڕه و پاش گه‌ڕانی دووكانی هاووڵاتیان، پێنج دوكاندار به توندوتیژییه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی شوێنێكی نادیار كراون. شایانی باسه تا كاتی داڕێشتنی ئه‌م هه‌واڵه سه‌باره‌ت به ناسنامه‌ی ئه‌و پێنج هاووڵاتییه زانیارییه‌ك له به‌رده‌ستدا نییه.