بۆ ناوەڕۆک
پەیامسیاسی • هەواڵ • شیکردنەوە

هێرشی هێزه‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی بۆ سه‌ر بازاڕی زاهدان

هێرشی هێزه‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی بۆ سه‌ر بازاڕی زاهدان

ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ١٥ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، هێزه‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی به‌ بێ  به‌لگه‌ی قه‌زایی، هێرشیان كرده‌ سه‌ر بازاڕی شاری زاهدان و پێنج هاووڵاتی ده‌ستبه‌سه‌ر كران.

به‌ پێی ئه‌و وێنانه‌ی به‌ ده‌ستمان گه‌یشتوون، هێزه‌كانی ڕژیم به‌ كه‌ره‌سته‌یه‌كی سه‌ربازی زۆره‌وه‌ هێرشیان كردووه‌ته‌ سه‌ر دوكاندارانی ئه‌و بازاڕه‌ و پاش گه‌ڕانی دووكانی هاووڵاتیان، پێنج دوكاندار به‌ توندوتیژییه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی شوێنێكی نادیار كراون. شایانی باسه‌ تا كاتی داڕێشتنی ئه‌م هه‌واڵه‌ سه‌باره‌ت به‌ ناسنامه‌ی ئه‌و پێنج هاووڵاتییه‌ زانیارییه‌ك له‌ به‌رده‌ستدا نییه‌.

لێدوانێک بەجێ بهێلە