بۆ ناوەڕۆک
پەیامسیاسی • هەواڵ • شیکردنەوە

هێرشی هێزه‌كانی ڕژیم بۆ سه‌ر نه‌خۆشخانه‌ی سینای تاران

هێرشی هێزه‌كانی ڕژیم بۆ سه‌ر نه‌خۆشخانه‌ی سینای تاران

به‌ وته‌ی سه‌رچاوه‌ ئاگاداره‌كان، هێزه‌ سه‌ركوتگه‌ره‌كانی ڕژیمی جه‌نایه‌تكاری كۆماری ئیسلامی، به‌ مه‌به‌ستی ڕفاندنی برینداران هێرشیان كردووه‌ته‌ سه‌ر نه‌خۆشخانه‌ی سینا له‌ شاری تاران.

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، ڕۆژی ڕابردوو و هاوكات له‌گه‌ڵ ڕه‌وتی خۆپێشاندانی خه‌ڵكی ناڕازی دژ به‌ ده‌سه‌ڵاتی گه‌نده‌ڵی كۆماری ئیسلامی له‌ ئێران و كوردستان، هێزه‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی به‌ مه‌به‌ستی ڕفاندنی بریندارانی خۆپێشاندانه‌كان له‌ شاری تاران هێرشیان كردووه‌ته‌ سه‌ر ئه‌و نه‌خۆشخانه‌یه‌ و ته‌نانه‌ت كۆمه‌ڵێك له‌ برینداران له‌ كاتی نه‌شته‌رگه‌ریدا ڕفێندراون. شایانی باسه‌ پێرسۆنێلی ده‌رمانی و هاووڵاتییان كه‌ له‌ ئه‌و نه‌خۆشخانه‌یه‌ بوون، سه‌ره‌تا ویستوویانه‌ ڕێگری له‌ ڕفاندنی برینداران بكه‌ن، به‌ڵام ڕووبه‌ڕووی توندوتیژییه‌كی زۆر بوونه‌ته‌وه‌.

لێدوانێک بەجێ بهێلە