بۆ ناوەڕۆک
پەیامسیاسی • هەواڵ • شیکردنەوە

هێرشی هێزه‌ ئه‌منیه‌كانی ڕژیم بۆ سه‌ر ماڵی سپیده‌ قوڵیان

هێرشی هێزه‌ ئه‌منیه‌كانی ڕژیم بۆ سه‌ر ماڵی سپیده‌ قوڵیان

ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ٤ی به‌فرانبار، هێزه‌ ئه‌منیه‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی به‌ به‌لگه‌ی قه‌زایی هێرشیان كرده‌ سه‌ر ماڵی “سپیده‌ قوڵیان” و ده‌ستیان به‌ سه‌ر كۆمه‌ڵێك له‌ كه‌لوپه‌له‌كانی ئه‌و چالاكوانه‌دا گرت.

به‌ پێی دوایین هه‌واڵه‌كان، هێزه‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی به‌ توندوتیژی و بێڕێزییه‌كی زۆره‌وه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه‌كه‌ی هه‌ڵسوكه‌وتیان كردووه‌ و هه‌ڕه‌شه‌یان لێ كردوون. شایانی باسە ‌ئه‌و چالاكه‌ كرێكارییه‌، كاتی به‌شداری له‌ مه‌راسمی حه‌وته‌مین ڕۆژی گیانله‌ده‌ستدانی “خوسره‌وی عه‌لیكوردی”، له‌ لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منیه‌كانی ڕژیمه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر و له‌ مافی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ی بێبه‌ش  كراوه‌.

لێدوانێک بەجێ بهێلە