7

ئێوارەی یەکشەممە ١٣ی گوڵانی ١٤٠٥ی هەتاوی، کەشتییەکی بازەرگانی لە کاتی تێپەڕبوون لە گەرووی هورموز، لە لایەن هێزە دەریاییەکانی سپای پاسدارانەوە هێرش کراوەتە سەری.
بەپێی دوایین هەواڵەکان، ناوەندی ئۆپەراسیۆنی بازەرگانی دەریایی بریتانیا بە بڵاو کردنەوەی بەیاننامەیەک ڕایگەیاندووە کە لە ئەنجامی ئەو هێرشەدا، زیانێکی زۆری ماددی بەر ئەو کەشتییە کەوتووە، بەڵام هەموو سەرنشینانی کەشتییەکە سەڵامەتن و بۆ شوێنێکی ئەمن ڕاگوێزراون. لە هەمان کاتدا ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی سپای پاسداران ڕایگەیاندووە کە هەر کەشتییەکی بازەرگانی کە بە پێچەوانەی یاساکانیان لە گەرووی هورموز تێپەڕ بێت، دەکرێتە ئامانج.