7

شەوی دووشەممە ١٤ی گوڵانی ١٤٠٥ی هەتاوی، چەندین ناوچەی وڵاتی ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی، لە لایەن ڕژیمی کۆماری ئیسلامییەوە بە چەندین موشەک و درۆنی ئینتحاری بە ئامانج گیرا.
بەپێی دوایین هەواڵکان، بە هۆی هێرشەکانی سپای پاسدارانەوە بۆ سەر وڵاتی ئیمارات، دامەزراوە نەوتییەکانی فوجەیرە زیانێکی زۆری بەرکەوتووە و بۆ ماوەیەکی زۆر تیمەکانی فریاگوزاری خێرا، هەوڵیان داوە کە ئاگری ئەو دامەزراوەیە بکوژێننەوە. هەروەها بەرپرسانی وڵاتانی هند، ئاڵمان، کوریای باشوور و چەندین وڵاتی دیکە، سەرەڕای ئیدانەی توندی هێرشەکانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی بۆ سەر ئیمارات، جەختیان لە سەر ئەوە کردووەتەوە کە پێویستە ڕژیمی کۆماری ئیسلامی دەستبەجێ کۆتایی بە هێرشەکانی و بە دیل گرتنی ئابووری جیهانی بهێنێت.