هێرش بۆ سەر پارێزەرێک لە شاری قوروە و مەترسی بەرزبوونەوەی ڕێژەی توندوتیژی دژ بە پارێزەران

لە ڕۆژانی ڕابردوودا، پارێزەرێکی خەڵکی شاری قوروە بە ناوی “ئەمیر هوشەنگ هیدایەتی”، لە لایەن چەند کەسێکەوە هێرش کرایە سەری و بریندار بوو.

سەندیکای پارێزەرانی کوردستان، بە بڵاوکردنەوەی بەیاننامەیەک، سەرەڕای ئیدانەی توندی ئەو کردەوە، سەبارەت بە بەرزبوونەوەی ڕێژەی توندوتیژییەکان دژ بە پارێزەران لە کوردستان و ئێران هوشداری جددیان داوە و دایان لە ناوەندە پەیوەندیدارەرکانی ڕژیم کردووە کە بە شێوەیەکی دادپەروەرانە، لە سەر ئەم تاوانە پێداچوونەوە بکەن و هێرشبەرانی ئەم دۆسیەیە سزا بدەن. لە درێژەی بەیانناممەکەدا جەخت لە سەر ئەوە کراوەتەوە کە دابین کردنی ئەمنیەتی پارێزەران لە ئێران، لە ئەستۆی حکومەتدایە و پێویستە ڕژیم زۆرتر گرنگی بەم بابەتە بدات.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net