بۆ ناوەڕۆک
پەیامسیاسی • هەواڵ • شیکردنەوە

هێرش بۆ سەر کەشتییەکی بازرگانیی بەریتانیا لە گەرووی هورمز

هێرش بۆ سەر کەشتییەکی بازرگانیی بەریتانیا لە گەرووی هورمز

بەپێی دوایین ڕاپۆرتەکان، کەشتییەکی بارهەڵگری بریتانیایی لە لایەن هێزە دەریاییەکانی کۆماری ئیسلامییەوە کراوەتە ئامانج و نوقم کراوە.

بە وتەی دەستەی کارگێری بازرگانیی دەریایی بریتانیا، کەشتییەکی بارهەڵگر لە گەرووی هورمز ڕووبەڕووی هێرشێک بووەتەوە و بەهۆی پێکرانی بە مووشەکێکی نەناسراو، ئاگری گرتووە. بەپێی ڕاپۆرتە بڵاوکراوەکان، قەبارەی زیانەکان هێشتا دیاری نەکراوە، بەڵام لێکۆڵینەوە لەسەر ڕووداوەکە بەردەوامە و هەموو ئەندامانی ناو کەشتییەکە سەڵامەتن. شایانی باسە کە ئەم ڕووداوە لە کاتێکدا ڕوویداوە کە لە سەرەتای چڕبوونەوەی دۆخی سەربازی لە ناوچەکە، سوپای پاسداران گەرووی هورمزی داخستووە و ڕێگە بە زۆربەی کەشتییە بازرگانییەکان نادات کە لەو ڕێرەوەوە تێپەڕبن. بەپێی ڕاپۆرتەکان، لە ماوەی ١٢ ڕۆژی ڕابردوودا ژمارەیەک کەشتیی بازرگانی لەلایەن سوپای پاسدارانەوە کراونەتە ئامانج و زیانێکی زۆریان بەرکەوتووە.

لێدوانێک بەجێ بهێلە