7

بەپێی دوایین هەواڵەکان، کەشتییەکی نەوتهەڵگر لە مەودای 8 مایلی دەریایی ڕۆژهەڵاتی لیمای عومان، بە موشەکێک کراوەتە ئامانج و بە هۆیەوە ئاگری گرتووە.
بەپێی دوایین زانیارییەکان، لە ئەجامی ئەم هێرشەدا، هیچ زیانێکی گیانی بە پێرسۆنێلی کەشتییەکە نەگەیشتووە، بەڵام زیانێکی زۆری ماددی بەر نەوتهەڵگرەکە کەوتووە. ئەمە لە کاتێکدایە کە شەوی دووشەممە 15ی پووشپەڕی 1405ی هەتاوی، چەندین بەرپرسی ئەرتەشی ئەمریکا ڕایانگەیاندبوو کە لە لایەن سپای پاسدارانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامییەوە، دوو کەشتی بازەرگانی لە گەرووی هورموز بە ئامانج گیراون، بەڵام هێشتا سەبارەت بە ئاستی زیانەکان، زانیارییەک بڵاو نەکراوەتەوە.