پەیام – ماڵپەڕێکی سیاسی و هەواڵی

هەڕەشەی ڕاستەوخۆی سپای پاسداران لە دانیشتووانی ناوچە سنوورییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان

ڕۆژی ڕابردوو، سپای پاسداران بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ هەڕەشەی لە دانیشتووانی ناوچە سنوورییەکان کردووە و بووەتە هۆی نیگەرانی خەڵکی ناوچەکە.

بەپێی ڕاپۆرتەکان، هێزەکانی سپای پاسداران لە ناوچە سنوورییەکان وەک پاوە، مەریوان، بانە و سەردەشت بە دانیشتووان ڕایانگەیاندووە کە بەهۆی بارودۆخی شەڕەوە، هەر جۆرە هاتوچۆیەک لە هێڵی سنووری قەدەغەیە و هێزە سەربازییەکان مافی تەقەی ڕاستەوخۆیان هەیە. بە وتەی هاووڵاتیان، هێزە چەکدارەکان بنکە فەرمییەکانیان چۆڵکردووە و لە مزگەوتەکان و بەرزاییەکاندا جێگیر بوون. هەروەها هەڕەشە کراوە کە لە ئەگەری بینینی هەر جۆرە هاتوچۆیەکدا، بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوەختە دەستڕێژی گوللە دەکرێت، کە ئەمە بووەتە هۆی درووستبوونی ترس و نیگەرانییەکی زۆر لە نێوان دانیشتووانی ناوچەکەدا.

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *