8

ڕۆژی ڕابردوو، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، لە سەردانەکەیدا بۆ ئیتالیا ڕایگەیاندووە کە واشنگتۆن بە هیچ شێوەیەک کۆنترۆڵکردنی گەرووی هۆرمۆز لەلایەن کۆماری ئیسلامییەوە قبووڵ ناکات.
بەپێی دوایین هەواڵەکان، “مارکۆ ڕۆبیۆ” جەختی لەسەر ئەوە کردووەتەوە کە کۆدەنگییەکی نێودەوڵەتی سەبارەت بە ڕێگریکردن لە دەستڕاگەیشتنی کۆماری ئیسلامی بە چەکی ئەتۆمی هەیە. ناوبراو هەروەها ئاماژەی بەوە کردووە کە ئەمریکا بەردەوامە لە هەوڵەکانی بۆ لە ناوبردنی سەرچاوە داراییەکانی حیزبوڵڵای لوبنان و لە هەمان کاتدا ڕایگەیاندووە کە تاران پێویستە وەڵامی پێشنیاری ئاشتیی واشنگتۆن بداتەوە و هیوای خواستووە کە ئەو وەڵامە جددی بێت تاکوو ببێتە سەرەتایەک بۆ دەستپێکردنی دانوستانێکی ڕاستەقینە.