5

بەپێی دوایین زانیارییەکان، حوکمی دەرکردنی سێ کەس لە چالاکانی سەنفی مامۆستایانی پارێزگای سنە بە ناوەکانی مەجید کەریمی و غیاس نێعمەتی و جەهانگیر بەهمەنی لە لایەن دەستەی باڵای چاودێری بەسەر سەرپێچییە ئیدارییەکانی دەوڵەت هەڵوەشێندرایەوە و حوکمی گەڕانەوەیان بۆ سەر کار دەکراوە.
ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە لە مانگی سەرماوەزی ساڵی ١٤٠٤ی هەتاوی، دەستەی ڕاگەییشتن بە سەرپێچییە ئیدارییەکانی ئاموزش و پەروەرش، حوکمی دەرکردنی ئەم سێ مامۆستایە و پێنج مامۆستای دیکەی دەرکردبوو. هاوکات لە مانگی گەڵاڕێزانی هەمان ساڵدا، لقی ٣١ی دیوانی قەزایی حوکمی قەزایی دژ بە مەجید کەریمی و غیاس نێعمەتی کە پێشتر بە دەرکردن و بێبەشبوونی هەمیشەیی لە خزمەتگوزارییە دەوڵەتییەکان مەحکووم کرابوون، بە تەواوی پشتڕاست کردبووەوە.