پەیام – ماڵپەڕێکی سیاسی و هەواڵی

ونبوونی شارومه‌ندێكی كورد له‌ ویندزۆری كانادا

ڕۆژی ٤ی ژانویه‌ی ٢٠٢٥، هاووڵاتیه‌كی خه‌ڵكی سنه‌ به‌ ناوی “شیلان شه‌هبازیان” ته‌مه‌ن ٢٦ ساڵ، له‌ شاری ویندزۆری سه‌ر به‌ ئه‌یاله‌تی ئۆنتاریۆی كانادا ون بوو.

شیلان شه‌هبازیان، پیشه‌ی جوانكاری بووه‌ و ١٤ مانگ له‌ وڵاتی كانادا مافی په‌نابه‌رێتی وه‌رگرتووه‌. ناوبراو هاوكات له‌گه‌ڵ كاركردن له‌ سالۆنی جوانكاری، سه‌رقاڵی فێربوونی زمانی ئینگلیزی بووه‌، به‌ڵام ڕۆژی ٤ی ژانویه‌ی ٢٠٢٥ له‌ ناكاودا ون بووه‌ و پۆلیسی ئۆنتاریۆی كانادا، ڕۆژی ٧ی ژانویه‌ ڕاگه‌یاندنێكی له ‌سه‌ر ئه‌و شارومه‌نده‌ بڵاو كردووه‌ته‌وه و بۆ دۆزینه‌وه‌ی، داوای یارمه‌تی له‌ خه‌ڵك كردووه‌.

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *