پەیام – ماڵپەڕێکی سیاسی و هەواڵی

پشتیوانی خوێندكاران له‌ چه‌ندین زانكۆی ئێران له‌ ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی خه‌ڵك دژ به‌ ڕژیمی كۆماری ئیسلامی

به‌ پێی ئه‌و وێنانه‌ی به‌ ده‌ستمان گه‌یشتوون، خوێندكاران له‌ چه‌ندین زانكۆی ئێران دژ به‌ ده‌سه‌ڵاتی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی كۆبوونه‌وه‌ و خوازیاری كۆتایی هاتنی سه‌ركوتی ناڕازیان بوون.

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ١٥ی به‌فرانباری ١٤٠٤ی هه‌تاوی، خوێندكاران له‌ زانكۆكانی بیرجه‌ند، عه‌لامه‌، خاجه‌ نه‌سیر، تاران، ئیسفه‌هان و چه‌ندین زانكۆی دیكه‌ له‌ شاره‌كانی ئێران، به‌ وتنه‌وه‌ی درووشم دژ به‌ ڕژیمی جه‌نایه‌تكاری كۆماری ئیسلامی، ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی و خوازیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌و ڕژیمه‌ بوون. هه‌روه‌ها به‌ پێی دوایین هه‌واڵه‌كان، كۆماری ئیسلامی به‌ مه‌به‌ستی كۆتایی هێنان به‌ خۆپێشاندانی به‌ربڵاوی خوێندكاران، زانكۆی شیراز و خابگاكانی په‌یوه‌ندیدار به‌ ئه‌و زانكۆیه‌ داخستووه‌ تاكوو خوێندكاران كۆنه‌بنه‌وه‌.

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *