9
له ڕۆژانی ڕابردوودا، كۆمه‌ڵێك له شاخه‌وانانی بیانی به سه‌ركه‌وتنیان له یه‌كێك له چیاكانی “ئاڵپ“، به‌به‌ده‌سته‌وه گرتنی وێنه‌ی “وریشه مورادی” و “په‌خشان عه‌زیزی“، خوازیاری هه‌ڵه‌وه‌شاندنی حوكمی سێداره‌ی ئه‌و به‌ندكراوانه بوون.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، كۆمه‌ڵێك له شارۆمه‌ندان و شاخه‌وانانی خه‌ڵكی ئۆروپا، به سه‌ركه‌وتنیان بۆ سه‌ر یه‌كێك له شاخه‌كانی زنجیره چیاكانی “ئاڵپ“، سه‌ره‌ڕای شه‌رمه‌زار كردنی پێدانی حوكمی سێداره به به‌ندكراوانی سیاسی و چالاكانی مه‌ده‌نی، خوازیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ده‌ستبه‌جێی حوكمی سێداره‌ی “وریشه مورادی” و “په‌خشان عه‌زیزی” بوون.