بۆ ناوەڕۆک
پەیامسیاسی • هەواڵ • شیکردنەوە

پشتیوانی شاخه‌وانانی بیانی له‌ وریشه‌ مورادی و په‌خشان عه‌زیزی

پشتیوانی شاخه‌وانانی بیانی له‌ وریشه‌ مورادی و په‌خشان عه‌زیزی

له‌ ڕۆژانی ڕابردوودا، كۆمه‌ڵێك له‌ شاخه‌وانانی بیانی به‌ سه‌ركه‌وتنیان له‌ یه‌كێك له‌ چیاكانی “ئاڵپ“، به‌به‌ده‌سته‌وه‌ گرتنی وێنه‌ی “وریشه‌ مورادی” و “په‌خشان عه‌زیزی“، خوازیاری هه‌ڵه‌وه‌شاندنی حوكمی سێداره‌ی ئه‌و به‌ندكراوانه‌ بوون.

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، كۆمه‌ڵێك له‌ شارۆمه‌ندان و شاخه‌وانانی خه‌ڵكی ئۆروپا، به‌ سه‌ركه‌وتنیان بۆ‌ سه‌ر یه‌كێك له‌ شاخه‌كانی زنجیره ‌ چیاكانی “ئاڵپ“، سه‌ره‌ڕای شه‌رمه‌زار كردنی پێدانی حوكمی سێداره‌ به‌ به‌ندكراوانی سیاسی و چالاكانی مه‌ده‌نی، خوازیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ده‌ستبه‌جێی حوكمی سێداره‌ی “وریشه‌ مورادی” و “په‌خشان عه‌زیزی” بوون.

لێدوانێک بەجێ بهێلە