بۆ ناوەڕۆک
پەیامسیاسی • هەواڵ • شیکردنەوە

په‌رده‌لادان له‌ سه‌ر په‌رتووكێكی ژینگه‌یی منداڵان له‌ شاری سنه‌

په‌رده‌لادان له‌ سه‌ر په‌رتووكێكی ژینگه‌یی منداڵان له‌ شاری سنه‌

له‌ ڕۆژانی ڕابردوودا، لە شاری سنە ڕێوڕەسمی ناساندن و پەردەلادان لەسەر کتێبی چیرۆکی “جادووگەری شارۆچکەی سەوز” بۆ منداڵان بەڕێوەچووه‌.

به‌پێی زانیارییه‌كان، لە ناوەندی پەروەردەی فیکری منداڵان و مێرمنداڵان لە سێڕێیانی ئەدەب لە شاری سنە، کۆڕی ناساندن بۆ پەرتووکی جادووگەری شارۆچکەی سەوز” کە چیرۆکێکی تایبەت بە بواری ژینگە بۆ منداڵان لەخۆ دەگرێت، به‌ڕێوه‌چووه‌. پەرتووکەکە لە نووسینی “دان مادێن“نە و لەلایەن ئامانج قوربانییەوە بۆ زمانی کوردی سۆرانی وه‌رگێڕاوه‌، موبینا قادرزادە کاری نیگارکێشی کتێبەکەی کردووە و گەزیزە فەتحی و جەمال کارەشی كاری پێداچوونەوە بۆ ناوەڕۆکەکەیان ئه‌نجام داوه‌. لە کۆرەکەدا ژمارەیەک لە کەسایەتییە ئەدەبی و ژینگەییەکان، منداڵان و بنه‌ماڵه‌كانیان به‌شداربوون و سروود و گوتاری ژینگەییان پێشکەش به ئامادەبووان کردووه‌.

لێدوانێک بەجێ بهێلە