17
به پێی دوایین زانیارییه‌كان، حه‌ماس گه‌ڵاڵه‌كه‌ی ترامپ كه به مه‌به‌ستی كۆتایی هێنان به شه‌ڕی غه‌زه ڕاده‌ستی وڵاتانی عه‌ره‌بی كردبوو، به دانانی چه‌ند مرج په‌سه‌ند كردووه.
ناوه‌ڕۆكی ئه‌و گه‌ڵاڵه‌یه بریتییه له: ڕاده‌ست كرانی ٢٤ دیل و ٣٥ ته‌رمی ئیسرائیل و له به‌رانبه‌ردا ئازادی ١٩٠٠ به‌ندكراوی فلستینی، به ته‌واوی چه‌ك كرانی حه‌ماس، ئاگربه‌ستێکی ٦٠ ڕۆژه‌ی لە نێوان حه‌ماس و ئیسرائیل‌دا و هه‌روه‌ها نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی غه‌زه به ١٠٠ ملیار دولار وه‌به‌رهێنانی وڵاتانی ئا‌مریكا، قه‌ته‌ر و عه‌ره‌ستانی سعودی. شایانی باسه ئه‌م گه‌ڵاڵه‌یه به نێوه‌ندگیری وڵاتانی قه‌ته‌ر و مسر ڕاده‌ستی حه‌ماس كراوه و به‌رپرسانی ده‌وڵه‌تی قه‌ته‌ر ڕۆلێكی به‌رچاویان له به‌ڕێوه‌چوونی ئه‌م پیلانه‌دا بووه.