پەیام – ماڵپەڕێکی سیاسی و هەواڵی

په‌سه‌ند كرانی به‌ مه‌رجی گه‌ڵاڵه‌كه‌ی ترامپ به‌ مه‌به‌ستی كۆتایی هێنانی بە شه‌ڕی غه‌زه‌ له‌ لایه‌ن حه‌ماسه‌وه‌

به‌ پێی دوایین زانیارییه‌كان، حه‌ماس گه‌ڵاڵه‌كه‌ی ترامپ كه‌ به‌ مه‌به‌ستی كۆتایی هێنان به‌ شه‌ڕی غه‌زه‌ ڕاده‌ستی وڵاتانی عه‌ره‌بی كردبوو، به‌ دانانی چه‌ند مرج په‌سه‌ند كردووه‌.

ناوه‌ڕۆكی ئه‌و گه‌ڵاڵه‌یه‌ بریتییه‌ له‌: ڕاده‌ست كرانی ٢٤ دیل و ٣٥ ته‌رمی ئیسرائیل و له‌ به‌رانبه‌ردا ئازادی ١٩٠٠ به‌ندكراوی فلستینی، به‌ ته‌واوی چه‌ك كرانی حه‌ماس، ئاگربه‌ستێکی ٦٠ ڕۆژه‌ی لە نێوان حه‌ماس و ئیسرائیلدا و هه‌روه‌ها نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی غه‌زه‌ به‌ ١٠٠ ملیار دولار وه‌به‌رهێنانی وڵاتانی ئامریكا، قه‌ته‌ر و عه‌ره‌ستانی سعودی. شایانی باسه‌ ئه‌م گه‌ڵاڵه‌یه‌ به‌ نێوه‌ندگیری وڵاتانی قه‌ته‌ر و مسر ڕاده‌ستی حه‌ماس كراوه‌ و به‌رپرسانی ده‌وڵه‌تی قه‌ته‌ر ڕۆلێكی به‌رچاویان له‌ به‌ڕێوه‌چوونی ئه‌م پیلانه‌دا بووه‌.

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *