پۆلۆمپ كردنی چه‌ندین یه‌كه‌ی سنفی له‌ شاری سنه‌

Print Friendly, PDF & Email

ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ٢٨ی خاكه‌لێوه‌، به‌ لانیكه‌م ٢٠ یه‌كه‌ی سنفی له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئه‌ماكنه‌وه‌ له‌ شاری سنه‌ پۆلۆمپ كرا.

یه‌ك له‌و دووكانانه‌ی پۆلۆمپ كراوه‌، كتێب فرۆشی “ژیرا”ی سه‌ر “ژینا مۆده‌ڕس گورجی” چالاكی سیاسی و مافی ژنانه كه‌ ڕۆژی دووشه‌ممه‌ هۆشداری پۆلۆمپیان پێ دابوو. به‌وته‌ی هاووڵاتیان، به‌لانیكه‌م ٢٠ یه‌كه‌ی سنفی دیكه‌ له‌ شه‌قامه‌ جۆراجۆره‌كانی شاری سنه‌ به‌ بیانووی ڕه‌چاو نه‌كردنی یاسای حیجابی زۆره‌ملێ داخراون. شایانی باسه‌ كه‌ “ژینا مۆده‌ڕس گورجی” له‌ ڕه‌وتی شۆڕشی ژینا دوو جار له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منیه‌كانه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر و پاش ماوه‌یه‌ك به‌ دانانی وه‌سیقه ئازاد كرا.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net