پەیام – ماڵپەڕێکی سیاسی و هەواڵی

پێشوازی لە نەورۆز و ساڵی نوێی هه‌تاوی لە ئاوایی نەمنجێی پیرانشار

پێشوازی لە نەورۆز و ساڵی نوێی هه‌تاوی لە ئاوایی نەمنجێی پیرانشار

 

بەپێی هەواڵی گه‌یشتوو، دوانیوەڕۆی یەکشەممە ٢٧ی ڕەشەممەی ١٤٠٢ی هەتاوی، سەرەڕای هەڕەشە و گوڕەشەی بەکرێگیراوەکانی ڕژیم، بەبۆنەی نەورۆز و سەری ساڵی نوێ، ڕێوڕەسمێکی گەرم و شکۆدار بە بەشداری هەزاران کەس لە ژنان، پیاوان، گەنج و لاوانی ناوچەی پیرانشار و دەوروبەر، لە ئاوایی نەمنجێی بەڕێوە چوو.

ڕێوڕەسمەکە بە بەشداری پڕجۆش و خرۆشی جەماوەر و پۆشینی جلوبەرگی ئاڵ و واڵای کوردی، شایی و هەڵپەڕکێ و هەروەها کردنەوەی ئاگری نەورۆز، لە کەش و هەوایەکی پڕ لە شادی و دەربڕینی نەفرەت و بێزاری لە دژی سەرکوتگەرانی کۆماری ئیسلامی، تا سەر لە ئێوارە بەردەوام بوو.

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *