پێشوازی لە ٢٦ی ڕێبەندان ڕۆژی کۆمەڵە لە شاری بۆکان

ماڵپه‌ڕی په‌یام

Print Friendly, PDF & Email

ڕۆژی سێشەممە ٢٤ی ڕێبەندانی ١٤٠٢ی هەتاوی، کۆمەڵێک لە دۆستان و لایەنگرانی کۆمەڵە و حیزبی کۆمۆنیستی ئێران، بۆ پێشوازی لە ٢٦ی ڕێبەندان ڕۆژی کۆمەڵە، ڕێوڕەسمێکی شکۆداریان بەم بۆنەیەوە لە دەوروبەری شاری بۆکان بەڕێوەبرد و ڕێزیان لەو ڕۆژە مێژووییە گرت.

سەرەتای مەراسمەکە بە سروودی ئەنترناسیۆناڵ سروودی هاوپشتی جیهانی چینی کرێکار دەستی پێکرد. پاشان دەقیقەیەک بێدەنگی بۆ یادی سەرجەم گیانبەختکردووانی ڕێگای ئازادی و سۆسیالیزم، هەروەها گیانبەختکردووانی شۆڕشی “ژن،ژیان،ئازادی” ڕاگەیەندرا. دواتر لەلایەن یەکێک لە بەشداربووانەوە بابەتێک بەم بۆنەیەوە پێشکەش بە ئامادەبووان کرا و بە شوێن ئەودا ڕێوڕەسمەکە لە کەش و هەوایەکی دۆستانەدا کۆتایی پێهات. به‌شداربووانی ئه‌و چالاكییه‌ دروشمه‌كانی “زیندانی سیاسی ئه‌بێ ئازاد بكرێت و “نا بۆ ئێعدام و نا بۆ جه‌نگ”یان به‌رز كرده‌وه‌.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net