پەرەسەندنی قەیرانی خۆراک لە جیهاندا

ڕاپۆرتێکی نوێ نیشان دەدات دوو لەسەر سێی کەسانی تووشبوی قەیرانی خۆراک لە ساڵی ڕابردوودا، تەنها لە ١٠ وڵات لەوانەش لە ئەفغانستان دەژین.

لە ڕاپۆرتی جیهانی قەیرانی خۆراکدا، کە بە هاوکاری زانیارییەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان بڵاوکراوەتەوە، هاتووە کە ٢٦٦ ملیۆن کەس لە ٤٧ وڵاتدا تووشی نائەمنی خۆراک بوون. ئەم ژمارەیە دوو هێندەی ساڵی ٢٠١٦یە. لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە کە «نائەمنی خۆراک زۆرتر لە ١٠ وڵاتدا بەرچاو دەکەوێت، کە بریتین لە: ئەفغانستان، بەنگلادش، کۆنگۆی دیموکراتیک، میانمار، نیجیریا، پاکستان، سودانی باشوور، سودان، سووریا و یەمەنهەروەها ڕاپۆرتەکە کە ڕۆژی ٢٤ی ئاپریل بڵاوکراوەتەوە، شەڕەکانی وەک هۆکاری سەرەکی نائەمنی خۆراک ناساندووە و ئاگاداری داوە کە داهاتووی ساڵی ٢٠٢٦ مەترسیدار دەبێت.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net