4

بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ، لە هەفتەکانی ڕابردوودا ژمارەی ئێعدامە سیاسییەکان لە ئێران بە شێوەیەکی بەرچاو زیاد بووە و دەیان بەندکراوی سیاسی و ناڕازی لە مەترسیی لەسێدارەدان دان.
هەروەها ئاماژە بەوە کراوە کە بەشێک لەو بەندکراوانە لە ناڕەزایەتییەکانی ساڵی ڕابردوودا دەستبەسەر کرابوون و دادگاییەکانیان بە شێوەیەکی خێرا و نادادپەروەرانە ئەنجام دراوە. ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ هۆشداری دەدەن کە بەردەوامبوونی ئەم دۆخە دەتوانێت ببێتە هۆی زیادبوونی فشارە سیاسی و ئەمنییەکان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان.