پەرەسەندنی ناکۆکییەکانی ناوخۆی دەسەڵاتی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی

ڕۆژنامەیوۆڵ ستریت جۆرناڵلە ڕاپۆرتێکدا کە ئەمڕۆ نوێکراوەتەوە، ئاشکرای کردووە کە ناکۆکییەکی قووڵ لە نێوان ناوەندەکانی دەسەڵات لە کۆماری ئیسلامیدا سەبارەت بە چۆنیەتی درێژەدان بە ململانێ سەربازییەکانیان لەگەڵ ئەمریکا سەری هەڵداوە.

بەپێی ڕاپۆرتەکە، باڵێکی ناو دەسەڵات، بەتایبەتی فەرماندەکانی سپای تیرۆریستی پاسداران و کەسایەتییە توندڕەوەکان، داوای چڕکردنەوەی هێرشەکان و پاراستنی کۆنترۆڵی کۆماری ئیسلامی بەسەر هاتووچۆی کەشتییەکان لە گەرووی هورمز دەکەن. ئەم باڵە، کۆنترۆڵکردنی ئەو ڕێڕەوە ئاوییە ستراتیژییە بە گرنگتر لە ئیمتیازە ئابوورییەکان و کەمکردنەوەی سزاکان دەزانن. لە بەرامبەردا، گرووپێکی دیکە لە بەرپرسانی کۆماری سەبارەت بە دەرئەنجامەکانی بەردەوامیی جەنگ ئیسلامی هۆشداری دەدەن. ئەوان نیگەرانن لەوەی کە فراوانبوونی هێرشەکانی ئەمریکا، داخرانی ڕێڕەوە بازرگانییەکان و زیادبوونی گوشارە ئابوورییەکان، دۆخی ناوخۆیی وڵات بەرەو قەیرانێکی گەورەتر و قۆناغێکی مەترسیدارتر ببات. ئەم ناکۆکییانە لە کاتێکدا پەرەیان سەندووە کە ئەرتەشی ئەمریکا هێرشەکانی بۆ سەر ڕێڕەوە لۆجستیکییەکان و دامەزراوە سەربازییەکانی دەوروبەری بەندەر عەباس و گەرووی هورموز فراوانتر کردووە و جێبەجێکردنی گەمارۆی دەریایی بۆ سەر ئەو کەشتییانە کە پەیوەندییان بە بەندەرەکانی کۆماری ئیسلامییەوە هەیە دەستپێکردووەتەوە.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net