پەسەندکرانی حوکمی سێدارەی سێ بەندکراوی سیاسی لە زیندانەکانی ڕژیم

بەپێی دوایین ڕاپۆرتەکان، سێ هاووڵاتی دەستبەسەرکراو لە ڕەوتی ناڕەزایەتییەکانی مانگی بەفرانباری ساڵی ڕابردوو، لە لایەن دەزگای قەزایی ڕژیمەوە حوکمی سێدارەیان بەسەردا سەپێندراوە.

ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە ئەو سێ شارومەندە بە ناوەکانی “ئێحسان حەسەنی پوور، مەتین محەممەدی و عیرفان ئەمیری”، پاش دەستبەسەرکرانیان لە لایەن هێزە ئەمنیەکانەوە، لە ژێر توندترین ئەشکەنجەکانی هێزە ئەمنیەکاندا دانپێدانانی زۆرەملێیان لێ وەرگیراوە و ئێستا مەترسی جددی لە سێدارەدانیان لە ئارادایە. جێگای ئاماژەیە کە چالاکانی مەدەنی داوایان لە ڕێکخراو و چالاکوانانی مافی مرۆڤ کردووە کە بە مەبەستی ڕێگری لە سێدارەدانی ئەو سێ شارومەندە بێ تاوانە، هەڵوێستیان هەبێت و گوشارەکان بۆ سەر ڕژیمی کۆماری ئیسلامی بەرزتر بکەنەوە.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net