پەیام – ماڵپەڕێکی سیاسی و هەواڵی

چالاكی ئازادیخوازان دژ به‌ كۆماری ئیسلامی

له‌ ڕۆژانی ڕابردوودا، كۆمه‌ڵێك له‌ ئازادیخوازانی ئێران له‌ شاره‌كانی تاران، مه‌شهه‌د، ئیسفه‌هان و كه‌ره‌ج دژ به‌ كۆماری ئیسلامی چالاكییان ئه‌نجام داوه‌ و دیواری شاره‌كانیان به‌ دروشمی دژه‌ حكوومه‌ت نه‌خشاندووه‌.

به‌ پێی زانیارییه‌كان، كچان و كوڕانی ئازادیخواز و به‌رابه‌ری ته‌ڵه‌ب له‌ ڕۆژانی پشوودانی نه‌ورۆزیش دا بێكار نه‌بوون و درێژه‌یان به‌ خه‌بات دژ به‌ ڕژیمی سه‌ركوتگه‌ری ئیسلامی داوه‌. گه‌نجانی شۆڕشگێڕ له‌ دروشمه‌كانیان دا خوازیاری ڕاگرتنی سزای سێداره‌ و ئازادی هه‌موو به‌ندكراوانی سیاسی بوون.

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *