پەیام – ماڵپەڕێکی سیاسی و هەواڵی

چالاكی ژینگه‌یی قوتابیانی كچ له‌ مه‌ریوان

چالاكی ژینگه‌یی قوتابیانی كچ له‌ مه‌ریوان

ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ١٤ی ڕێبه‌ندان، كۆمه‌ڵێك له‌ قوتابیانی كچ له‌ شاری مه‌ریوان به‌ هاوكاری ئه‌نجومه‌نی سه‌وزی چیا نه‌مامیان له‌ یه‌كێك له‌ مه‌یدانه‌كانی ئه‌و شاره‌ چاند.

ئه‌و چالاكییه‌ كه‌ له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی سه‌وزی چیای مه‌ریوانه‌وه‌ ڕێكخرابوو له‌لایه‌ن قوتابیانی كچه‌وه‌ پێشوازی لێ كراوه‌ و كچانی چاوگه‌ش به‌ ده‌ستی خۆیان نه‌مامیان له‌ مه‌یدانی باوه‌ڕه‌شی دا چاندووه‌. قوتابیانی مه‌ریوان داوایان له‌ خه‌ڵكی كوردستان كرد له‌ ئاست پاراستنی ژینگه‌ی كوردستان خۆیان به‌ به‌رپرسیار بزانن و سرووشتێكی پاك و خاوێن ڕاده‌ستی نه‌وه‌كانی داهاتوو بكه‌ن.

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *