بۆ ناوەڕۆک
پەیامسیاسی • هەواڵ • شیکردنەوە

چوونه‌ كۆمای چالاكێكی ژینگه‌یی له‌ شاری مه‌ریوان

چوونه‌ كۆمای چالاكێكی ژینگه‌یی له‌ شاری مه‌ریوان

“ڕێبین گۆرانی” ژینگه‌ پارێزی خه‌ڵكی شاری مه‌ریوان، له‌ كاتی كوژاندنه‌وه‌ی ئاگره‌كه‌ی دارستانه‌كانی ناوچه‌ی هه‌نجیران، به‌ دووكه‌ڵی ئاگره‌كه‌ ته‌ندروستی كه‌وتۆتە مه‌ترسیه‌وه‌ و ئێستا له‌ كۆمادایه‌.

له‌ ڕۆژانی ڕابردوودا، چه‌ند ناوچه‌یه‌كی سه‌ر به‌ شاری مه‌ریوان به‌ هۆكارێكی نادیار ئاگری گرت و به‌ هه‌وڵی ژینگه‌ پارێزان و خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌ زۆربه‌ی ئاگره‌كه‌ كۆنترۆڵ كرابوو. ژینگه‌پارێزانی كوردستان ئاماژه‌یان به‌وه‌ كردووه‌ كه‌ ئاگره‌كه‌ هه‌موو جارێك له‌ شوێنێكی نوێوه‌ ده‌ستی پێكردووه‌ و ئه‌گه‌ری هه‌یه‌ نه‌یارانی ژینگه‌ و سرووشتی كوردستان ده‌ستیان له‌ ئاگر دانی دارستانه‌كاندا هه‌بێت.

لێدوانێک بەجێ بهێلە