9

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو، کرێکارانی شاغڵ لە شارەکانی باشوری ئێران، لە کاتی شەڕدا ناچار بە چاکسازی ڕێگای پەیوەندی نێوان شارەکان کراون.
ئەمە لە کاتێکدایە کە شارەکانی ئەهواز، چابەهار، بووشێهر، بەندەرعەباس، شەلەمچە، ئابادان و چەندین شاری دیکە، ڕێگای پەیوەندییەکانیان بەردەوام لە ژێر بوردومانەکانی ئەرتەشی ئەمریکادا بووە و بەرپرسانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی بە ناچار کردنی کرێکاران، ژیانیان خستووەتە مەترسییەوە. هەروەها سەرچاوەکانی هەواڵ ئاماژە بەوە دەکەن کە ژمارەیەکی زۆر لەو کرێکارانە، لە لایەن ناوەندە حکوومییەکانەوە حەقدەستیان وەرنەگرتووە و وڵامی داخوازییەکانیان نادرێتەوە.