12

ڕۆژی سێشەممە ٢٣ی پوشپەڕ ١٤٠٥، دوای چەندین حەفتە چاوەڕوانی، هەشت خێزانی بەلوچ توانییان تەرمی ئەندامانی بنەماڵەکانیان وەربگرن.
بەپێی دوایین زانیارییەکان، ئەو هەشت هاووڵاتییە بە ناوەکانی “محەممەد عومەر نەهتانی، جەلیل نەهتانی، ئێقباڵ ڕیگی، بەلال ڕاستاڕەوش، جەمشید عالیزەهی، عەبدولڕەحمان قەنبەرزەهی، تەیب قەنبەرزەهی و عەیدوو قەنبەرزەهی“، لە ئۆپەراسیۆنە زەمینییەکانی سپای پاسداران لە ناوچەکانی شارەوان، تەفتان و شاهروددا بە تەقەی ڕاستەخۆ و بێ سەروبەری هێزەکانی ڕژیم کوژراون.