بۆ ناوەڕۆک
پەیامسیاسی • هەواڵ • شیکردنەوە

ڕاپۆرتێك سه‌باره‌ت به‌ توندوتیژی دژ به‌ ڕۆژنامه‌وانان له‌ ئێران

ڕاپۆرتێك سه‌باره‌ت به‌ توندوتیژی دژ به‌ ڕۆژنامه‌وانان له‌ ئێران

له‌ ساڵی ڕابردوودا، لانیكه‌م ٣٣٠ ڕۆژنامه‌وان له‌ ئێران به‌ هۆی چالاكییه‌ سه‌ربه‌خۆكانیان و هه‌روه‌ها بڵاو كردنه‌وه‌ی ڕاستییه‌كان له‌ ئێران، حوكمی زیندانیان به‌سه‌ردا سه‌پێندراوه‌.

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، ئێران له‌ جیهاندا زۆرترین ئاماری ئه‌شكه‌نجه‌ و توندوتیژی دژ به‌ ڕۆژنامه‌وانانی بووه‌ و هه‌روه‌ها به‌ شێوازێكی زۆر توند ناوه‌نده‌ هه‌واڵنێرییه‌كانی سنووردار كردووه‌ته‌وه‌. ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ له‌ ڕۆژانی ڕابردوودا، ڕۆژنامه‌ی “هه‌م میهه‌ن” كه‌ بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر له‌ ژێر ده‌سه‌ڵاتی ڕژیمدا بوو، به‌ هۆی بڵاو كردنه‌وه‌ی هه‌ندێك ڕاستییه‌كانی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی خه‌ڵك دژ به‌ ڕژیم، به‌ گشتی داخراوه‌ و به‌رپرسانی ئه‌و ناوه‌نده‌ خراونه‌ته‌ ژێر گوشارێكی زۆری هێزه‌ ئه‌منیه‌كانه‌وه‌.

لێدوانێک بەجێ بهێلە