به‌پێی ڕاپۆتی كانوونی مافی مرۆڤی ئێران، له چه‌ند ده‌یه‌ی ڕابردوودا به‌رپرسانی قه‌زایی و ئه‌منیه‌تی كۆماری ئیسلامی به‌ندكراوان وه‌كوو هێزی كاری ئیجباری به‌كار ده‌به‌ن كه مسداقی ڕووشنی پێشێلكردنی مافی به‌ندكراوانه.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته، بێگاری كردن به به‌ندكراوانی زیندانی قزلحه‌سار زۆر سه‌خت تر بووه و به‌ندكراوان ناچار به كاركردن له كارخانه‌ی دووچه‌رخه‌سازی و دورانی خێوه‌ت بۆ ڕێكخرای مانگی سوور ده‌كه‌ن. له ئێستادا ٥٠٠ به‌ندكراو له‌و دوو كارگه‌یه مه‌شغووڵ به‌كار كراون و هه‌موویان به‌ندكراوانی تاوانه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانن. به‌رپرسانی زیندان مانگانه ته‌نیا سێ ملیۆن تمه‌نیان پێ ئه‌ده‌ن له حاڵێكدا حه‌قده‌ستیان زۆر زۆرتره به‌ڵام، به‌رپرسانی زیندان سێ به‌شی بۆ خۆیان هه‌ڵ ده‌گرن. له به‌رانبه‌ردا هیچ ئیمكاناتێكی ڕیفاهیان بۆ دابین ناكه‌ن و ئه‌و نومره‌یه‌ی كه له په‌روه‌نده‌كه‌یان تۆمار ده‌كرێت تاكوو بتوانن له‌و ڕێگه‌یه‌وه مه‌ره‌خه‌سی بگرن یان به‌ر لێبوردن بكه‌ون، له‌به‌رچاو ناگیریێت و مافه‌كانیان به هه‌موو شێوه‌یه‌ك پێشێل ده‌كرێت.