ڕاپۆرتێک سەبارەت بە زیان گەیشتن بە ناوەندە دەرمانییەکان لە هێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیلدا

بەپێی دوایین هەواڵەکان، لە ئەنجامی هێرشە هاوبەشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر پێگەکانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی، ژمارەیەکی زۆر لە ناوەندە دەرمانییەکان زیانیان بەرکەوتووە و تەنانەت ژمارەیەکی دیکەش بە تەواوی ڕووخاون.

ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە لە دەستپێکردنی هێرشەکانەوە زیاتر لە ٢٤٠ هێرش بۆ سەر ناوەندە دەرمانییەکان ئەندام دراوە کە لە ئەنجامدا زیاتر لە ٥٠ نەخۆشخانە و ٥٠ ناوەندی فریاگوزاری خێرا زیانی زۆریان بەرکەوتووە. شایانی باسە کە بەپێی ئەو وێنانەی کە بە دەستمان گەیشتوون، هێزەکانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی پاش بە ئامانج گیرانی پێگەکان، بە مەبەستی پاراستنی خۆیان، هێزەکانیان لە ناوەندە دەرمانییەکان یان قوتابخانەکان جێگیر و ئەمەش مەترسییەکی زۆری لە سەر گیان و ژیانی هاووڵاتیان درووست کردبوو.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net