ڕاگرتنی گەڕانەوەی کرێکارانی ڕووسی بۆ وێستکەی ئەتۆمی بووشێهر

کۆمپانیای دەوڵەتیی وزەی ئەتۆمیی ڕووسیا ناسراو بە “ڕووس ئەتۆم” ڕایگەیاند کە بە هۆی هێرشە نوێیەکانەوە بۆ سەر ئێران، پرۆسەی گەڕانەوەی یەکەمین گرووپی کارمەندان و کرێکارانی خۆی بۆ وێستگەی ئەتۆمیی بووشێهر ڕاگرتووە.

بەپێی ڕاپۆرتەکان، پاش ئەوەی میدیاکانی ڕژیم ڕایانگەیاند کە مووشەکێکی ئەمریکایی بەر ناوچەکانی دەوروبەری ئەم وێستگەیە و بنکەیەکی سەربازی لە دەوروبەری بووشێهر کەوتووە، ڕووسیا ئەم بڕیارەی داوە. کۆمپانیای ڕووس ئەتۆم کە سەرقاڵی دروستکردنی دوو یەکەی نوێیە لە وێستگەی بووشێهر، پێشتر و لەگەڵ دەستپێکردنی شەڕی ئەمریکا و ئیسرائیل دژی کۆماری ئیسلامی، زیاتر لە ٦٠٠ کارمەندی خۆی لە ئێران کشاندبووەوە و گواستبوونیەوە بۆ ڕووسیا. هەرچەندە لەم ڕۆژانەدا ژمارەیەک لەم کارمەندانە بۆ دەستپێکردنەوەی کارەکانیان گەیشتبوونە تاران، بەڵام بە هۆی گرژییە نوێیەکانەوە درێژەی گەشتەکەیان بۆ بووشێهر ڕاگیراوە و چارەنووسی پڕۆژەکە بە نادیاری ماوەتەوە.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net