پەیام – ماڵپەڕێکی سیاسی و هەواڵی

ڕزگاركردنی پێنج كاسبكاری گیرخواردوو له‌ به‌رزاییه‌ سنوورییه‌كانی شنۆ

ڕزگاركردنی پێنج كاسبكاری گیرخواردوو له‌ به‌رزاییه‌ سنوورییه‌كانی شنۆ

 

ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ٤ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٤٠٣، پێنج كاسبكاری خه‌ڵكی شنۆ له‌ كاتی كۆڵبه‌ری له‌ به‌رزاییه‌ سنوورییه‌كانی شاری شنۆ له‌ نێو به‌فر و به‌سته‌ڵه‌كدا گیریان خوارد، به‌ڵام ڕۆژی هه‌ینی له‌لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه‌ ڕزگار كران.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، پێنج كاسبكار به‌ ناوه‌كانی “یووسف ته‌نخواه“، “هادی سیفیل“، “سه‌ید كامیل و عه‌بدۆلمه‌جید تاره‌م” و “سه‌ید فاخر پایمه‌رد” له‌ به‌رزاییه‌ سنوورییه‌كانی ده‌رگامێش له‌ نێو به‌فر و به‌سته‌ڵه‌كدا گیریان خوارد، به‌ڵام ڕۆژی هه‌ینی به‌ هه‌وڵ و تێكۆشانی خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌ ڕزگار كران و دۆخی ته‌ندرووستیان جێگیره‌.

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *